سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى فه‌ريد زامدار ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی: به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى مامۆستا فه‌ريد زامدار بۆ هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێننه‌وه
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى مامۆستا فه‌ريد زامدارى شاعيره‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده، كه‌سوكار و دۆستانی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ خانه‌واده‌ی فه‌رید زامدار:
هه‌واڵى كۆچى دواييى شاعيرى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو، مامۆستا فه‌ريد زامدارم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده، كه‌سوكار، دۆست، هاوڕێيان، شاعير، نووسه‌ران و ئهدهبدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى هه‌مووان بداته‌وه.
يادى مامۆستا فه‌ريد زامدار به به‌رهه‌م و وشه و شيعره جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه له دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، 22/7/2019
H.B