سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته تاران
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تاران كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشتە تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی بە سەردانێکی کورت و فەرمی گەیشتووەتە تاران و، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بخاته روو.
سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ تاران لە کاتێکدایە، کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران له ناوچه‌ی كه‌نداو ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشتریش عەبدولمەهدی ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیریکردن لە نێوان تاران و واشنتن راگەیاندبوو.
H.B