كێشه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌

سەرکردەکانی ئەنەکەسە داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

سەرەڕای بوونی چەندین دەستپێشخەری لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا(ئه‌نه‌كه‌سه‌) و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بەڵام هێشتا هیچ پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکانی نێوانیان رووی نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە سەرکردەکانی ئەنەکەسە داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان ده‌كه‌ن و لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێن هیچ زیندانییەکی سیاسی لەلای ئەواندا نییە.