پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 53 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
چەند تاوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پرێس کۆنفراسێک‌دا، چەند تاوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو، کە لە ماوەی رابردوودا تۆمه‌تباره‌كانیان دەستگیر کراون و ژماره‌یان (53) تۆمه‌تباره و تاوانی جیاجیایان ئەنجام داوه. له‌ناویان (7) كه‌س به تاوانی کوشتن تۆمه‌تبارن.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاشكراشیكرد، پۆلیس سێ باندی دزیکردنی ده‌ستگیركردووه، كه تۆمه‌تبارن بە دزینی کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێل لە شوێنە گشتییەکانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل.