فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی به‌شێكی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد
هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق په‌سند كرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دا.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق دا.
به گوێره‌ی هه‌مواری نوێی یاساكه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووكیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌رامبه‌ردا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگی به به‌شداریكردنی كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌داوه.
هه‌ر له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند، به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بایكۆتی به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراشیكردووه كه مه‌رجی پارتی ئه‌وه‌بووه كه پێویسته ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌و دۆخه سه‌ربازییه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌یه كۆتایی پێ بێت ئینجا هه‌ڵبژاردن بكرێت.
بڕیاره له یه‌كی نیسانی 2020دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.