كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و سلێمانی 43 و دھۆك 41 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە.



