سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵدەبژێردرێت
دۆستێکی کورد کاندیدی سەرەکییە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا دیاریی ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت بۆریس جۆنسن ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئەو وڵاتە.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كه پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه هه‌ڵبژێرێت و به‌مه‌ش سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته و جێی تێریزا مه‌ی ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، ئێستا پێشبڕكێكه له‌نێوان بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته جێره‌می هانت دایه.
رۆژی دووشه‌ممە، له پرۆسه‌یه‌كی داخراودا ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران ده‌نگیان به یه‌كێك له‌و دوو كاندیده داوه و پێشبینی ده‌كرێن بۆریس جۆنسن بێت.
یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێش ئه‌وه‌یه، پێویسته له‌ماوه‌ی سێ مانگدا پرسی برێكزت یه‌كلابكاته‌وه و به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربكات یانیش ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2016 پووچه‌ڵ بكاته‌وه و له‌نێو ئه‌و یه‌كێتییه بیهێڵێته‌وه.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.
H.J