كوردێك به‌شداری گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی بایسكلسواری ئه‌ورووپا ده‌كات
پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، برایه‌تی، ئارارت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه
له گه‌ڕی یەکەمی پاڵەوانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری ئیتاڵیا، كوردێك به ناوی خه‌سرۆ عه‌بدولحه‌مید به‌شداری كرد، پێشبڕکێیهكه به ناوی له پاڵه‌وانێتی (گیرۆ دۆلامیتی ریتین رینۆن)ـه ساڵانەیە و چه‌ندین بایسكلسواری له وڵاتانی جیاجیا به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن كه له باکووری ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشبڕکێکە بە بەشداریی نزیکەی (٥١٢) پاسکیلسوار به‌ڕێوه‌چوو، کە لەوڵاتانی (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و نەمسا) و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاوه ھاتبوون.
گه‌ڕی یه‌كه‌م به ناوی (بۆلزانۆ میرانۆ) بوو، ماوه‌كه‌ی (50)كم بوو، ماوه‌ی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش (650) كم بوو، پاڵەوانێتییەکه (٦) گه‌ڕه و یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه و ده‌ستیپێكردووه، تا رۆژی (27-7) به‌رده‌وام ده‌بێت.
خه‌سرۆ عه‌بدولحه‌مید له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له‌م پاڵه‌وانێتییه به كوردستان24ـی گوت: ئەگەرچی، بەھۆی گەشتهكهم (لە باشوورەوە بە باکوور) و نەبوونی کات بۆ مەشق، نەمتوانی ئەنجامێکی دیار بەدەستبھێنم، بەڵام گه‌ڕی یه‌كه‌م سوودێكی زۆری بۆم هه‌بوو، لەبەرئەوەی بووه هۆی ئاشنابوونم بە سروشتی تۆپۆگرافیی ناوچەکە و تایبەتمەندیی شوێنی پاڵەوانێتییەکە، ئەمەش ئەزموونێکی ئەرێنی باش و دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ من، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ده‌ده‌م له گهڕهكانی داهاتوو باشترین ئه‌نجام تۆمار بكه‌م.
بایسكلسواری کورد خه‌سرۆ عه‌بدولحه‌مید خەڵکی باشوری کوردستانه و پێشتریش بەشداری چەندین پاڵه‌وانێتی دیكه‌ی کردووە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، له كوردستانیش یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، برایه‌تی و ئارارت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه.
