کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک: پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمانین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
نیسانی ساڵی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاری کراوە
K24 – هه‌ولێر:
شەوی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا، بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش لە کەرکووک دەڵێت، پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەبن.
عه‌بدولباست ده‌روێش، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لقی كه‌ركووك به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان لە کەرکووک کە بڕیارە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ئاشكراشی کرد، توانیویانە 66%ی تۆماری بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگده‌رانی شاری كه‌ركووك بكه‌ن.
لەگەڵ ئەمەش، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەنگیان بە بەشداریکردنی کەرکووک لە هەڵبژاردنەکان نەدا، هۆکارەکەشییان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، رەوشی کەرکووک پێویستە سەرەتا ئاسایی بکرێتەوە و پاشان هەڵبژاردنی تێدا بکرێت.
H.J