گۆڕێكی دیكەی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە ھەڵدرایەوە
رووفاتی زیاتر لە 80 ئەنفالكراوی تێدابوو
K24 - گەرمیان
ئەمڕۆ لە سنووری شاری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەنا گۆڕێكی بە كۆمەڵ ھەڵدرایەوە كە رووفاتی 80 ئەنفالكراوی كوردی تێدابوو.
فەرھاد رەشید، تاقانەی ئەنفال كە لە كاتی ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە ئامادە بوو، بە كوردستان24ی راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەستكرا بە ھەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە و زیاتر لە 80 رووفات لەناو ئەو گۆڕە دابوون، کە ھەموویان ژن و منداڵن".
گوتیشی: "بەگوێرەی ئاماژە سەرەتاییەکان پێدەچێت ئەو روفاتانە ئەنفالكراوانی گەرمیان بن، بە جل و بەرگەکانیانەوە دیارە".
پێشتر پارێزگاری موسەننا رایگەیاندبوو، لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی ھەموو ھەوڵێك بۆ دۆزینەوە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە دەدەن، ھەر بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی سەماوەی كرد و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان و دەزگای شەھیدانی عێراق چەند جارێك لەبارەی میكانزمی ھەڵدانەوەی گۆڕەكان گفتوگۆیان كردووە.
لە 12/04/2019، لە رێگای لیژنهیهك بۆ گهڕان به دوای گۆڕه به كۆمهڵهكانی كورد کە لە شاهیدحاڵ و كارمهندانی پێشووی دهزگا ئهمنییهكانی سهردهمی رژێمی بهعس پێکهاتبوو، گۆڕێکی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەی شێخییەی سەربە شاری سەماوە دۆزرایەوە.
ھ.م




