كریستیانۆ به لێدانێكی راسته‌وخۆ یوڤێنتۆسی له شكست رزگار كرد
به ڤیدیۆ... دی لیخت به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس ده‌ستیپێكرد
له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانان، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆسی له شكست رزگار كرد.
یوڤێنتۆس و ئینته‌ر میلان له یارییه‌كی دۆستانه له وڵاتی چین به‌یه‌ك گه‌یشتن، له خوله‌كی 10ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یوڤی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 68 به لێدانێكی راسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات
دواتر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یوڤێنتۆس شكستی به ئینته‌ر میلان هێنا و كریستیانۆ رۆناڵدۆش به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.