لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
بۆچی هه‌رێمی كوردستان ئاسووده نه‌بێت؟

K24 - هه‌ولێر:
دوران كالكان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی نزیك له حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "نابێ به ته‌نیا باشووری كوردستان ئازاد بێت، یان هه‌موو به یه‌كه‌وه ئازاد ده‌بین، یانیش هیچ پارچه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ئازاد نابێت".
ئه‌م لێدوانه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج و هیچ لایه‌نێكیش هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان نه‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێیوایه ئازادی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی خه‌بات و ئازادی بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، داوا ده‌كات هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م سه‌قامگیرییه نه‌دات.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ئه‌و جۆره لێدوانانه به نابه‌رپرسیارانه وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت: "نابێت به‌هیچ بیانوویه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان بخرێته مه‌ترسییه‌وه و گۆڕه‌پانی خه‌باتیش باكووره بۆ ئه‌وان".
چه‌ندین جار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسيیه‌كانی هه‌رێم داوایان له به‌رپرسانی په‌كه‌كه كردووه كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه و زیان به سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان نه‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌كه‌كه گوێ به‌و داوایانه ناده‌ن و خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپای توركیا به‌كار ده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای توركیا رۆژانه بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كان ده‌كات كه له ئه‌نجامدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه توشی زه‌ره‌ری گیانی و ماڵی بوونه‌ته‌وه.
ئ. م