سەرۆک بارزانی بۆ میری ئێزدییان: هاوکار و پشتیوانتان دەبین
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدییان کرد
K24 – هه‌ولێر:
بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە میری کوردانی ئێزدی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میر حازم ته‌حسین به‌گ كرد.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ میری نوێی ئێزدیان دەخوازێت و پاڵپشتی خۆشی بۆ دەردەبڕێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان
سڵاو و ڕێز
به‌بۆنه‌ی دهستنیشانكردنتان وه‌ك میری ئێزدییان، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له ئه‌ركی نوێتاندا به باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.
مسعود بارزانی
٢٧ـی٧ـی٢٠١٩
H.J