بزووتنەوەی گۆڕان چەند بڕیارێکی دا
کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات
K24 – سلێمانی:
بۆیەکلا کردنەوەی چەند پۆستێکی وەزاریی، بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا، دەسەڵات بداتە رێکخەری گشتی.
ئەمڕۆ شەممە 27/07/2019، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی چەند پۆستێک و دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی "کۆنفرانسی گشتی" کۆبووەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکە بڕیاردا، رێکخەری گشتی ئەو پۆستە وەزارییانە یەکلا بکاتەوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش، "کۆنفرانسی نیشتمانی" بهڕێوهبچێت.
پێشتریش بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە حکوومییەکان، رێکخەری گشتی سەرپشک كرابوو.
H.J