پەرلەمانی كوردستان: ھەوڵدەدەین پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەكان پەسند بكرێت
سهرۆكایهتیی پهرلهمان پیرۆزبایى له میر حازم تهحسین بهگ دهكات
K24 - ھەولێر
بهبۆنهی ههڵبژاردنی وهك میرى ئێزدییانی كوردستان و جیهان، سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایى ئاراستهی میر حازم تهحسین بهگ كرد.
لە پەیامەكەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ھاتووە: "بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین. کوردانی ئێزدی پێکهاتەی رەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لە بەردەستدایە و هەوڵدەدەین بەزوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین. بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتین بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە".
دەقی پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ میری نوێی ئێزدییەكان
بۆ بەڕێز میر حازم تهحسین بەگ
بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین.
کوردانی ئێزدی پێکهاتەی رەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لەبەردەستدایە و هەوڵدەدەین بەزوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین. بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتین بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە.
جارێکیتر پیرۆزبایى لە بەڕێزتان و تەواوی کوردانی ئێزدیی کوردستان و جیهان دەکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2019/7/27