هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له عێراق
"سه‌ربه‌زین كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی باشداین"
K24- هه‌ولێر:
به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانی ناسراو به "كه‌جه‌كه" ده‌ڵێت: شنگال پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوه له عێراق و ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی باشدان و شوێنی یه‌كینه‌كانی به‌رگریكردن له شنگال "یه‌به‌شه" له‌ناو ئه‌و سوپایه كراوه‌ته‌وه.
هۆزات له لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له میدیاكانی حزبه‌كه‌ی گوتی: "شنگال پارچه‌یه‌كه له عێراق، خه‌ڵكی ئێزدی له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا، ده‌یه‌وێت خاوه‌ن سیسته‌مێكی خۆڕێبه‌ری خۆی بێت، كه ئه‌مه عێراق به‌هێز ده‌كات، له‌كاتێكیشدا سیسته‌می خۆڕێبه‌ری له ده‌ستووری عێراقدا رێگه‌پێدراوه، شنگالیش ده‌توانێت ببێت به هه‌رێمێكی خۆڕێبه‌ری و به‌و شێوه‌یه عێراقیش له جیهان رێزی خۆی ده‌بێت، یه‌به‌شه له شه‌ڕی داعش رۆڵێكی به‌رچاوی بینی و به‌شێكه له سوپای عێراق".
ده‌شڵێت: هه‌میشه یه‌به‌شه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كاری كردووه، ئێستا سوپای عێراق له شنگاله و له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنییه و پێی دڵخۆشین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌جه‌كه، له لێدوانه‌كه‌یدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هه‌رێمی كوردستان ناهێنێت و دان به‌وه‌دا نانێت، كه شنگال به‌شێكه له خاكی هه‌رێمی كوردستان.
پارتی كرێكارانی كوردستان دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه، به بیانۆی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال، خۆی خزانده ناو دۆخه‌كه و گروپێكی چه‌كداری به ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رگریكردن له شنگال "یه‌به‌شه" پێكهێنا.
له كاتی رزگاركردنی شنگالیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه رێگه‌یان به‌و ئاوارانه‌ی شنگال نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه، كه له كاتی هێرشی داعشدا روویان له چیای شنگال كردبوو، كه تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و خێزانانه له چیای شنگال ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌م دواییانه به‌رپرسانی په‌كه‌كه له لێدوانه‌كانیاندا هێرشی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له دۆران كاڵكان و باهۆز ئه‌رداڵ، كه دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ن لێدوانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیاندا.
له‌مباره‌یه‌وه باهۆز ئەرداڵ، یەکێك لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە سەبارەت بە هەڵوێستی پەکەکە لە سەر رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، هەر کەسێك ئەو کارەی کردبێ، دەستخۆشی لێدەکەین و ماڵیان ئاوا بێ.
دەستخۆشی و ستایشی ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە رووداوی تەقەکردن لە رێستورانتەکەی هەولێر، یەکەم لێدوانی فەرمی پەکەکە بوو لەسەر ئەو رووداوە.
هاوكات دۆران كاڵكان، ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پەكەكەش دووپاتیكرده‌وه: ئه‌گەر پارچەكانی دیكەی كوردستان ئازاد نەبن، باشووری كوردستانیش ئازاد نابێت.
كاڵكان به میدیایەكی سه‌ر به حزبەكەی راگەیاند، نابێت باشووری كوردستان بڵێت ئێمە ئازاد بووین و پێویستە بە ئارامی بژین و پارچەكانی دیكەی كورستان لێمان دووربكەونەوە، ژیانێكی لەو شێوەیە مه‌حاڵه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه ئاماژە بەوەشدا، ئه‌گەر لە پارچەكانی دیكەی كوردستان كوردایەتی لەناوببرێت، باشووری كوردستان ئازادی به‌خۆیه‌وه نابینێت. پێویستە ئازادی ھەموو پارچەكانی كوردستان بەیەكەوە بێت، یان هه‌موو به یه‌كه‌وه ئازاد ده‌بین، یانیش هیچ پارچه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ئازاد نابێت.
H.B