به به‌ڵگه.. فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچوو
دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد
K24- سلێمانی:
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچوو.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه دراوه، دادگای سلێمانی بە گوێره‌ی ماده‌ی 456، له یاسای سزاكانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی یاسا بكرێت.
ماده‌ی 456 له یاسای سزای عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969، تایبه‌ته به فێلكردن و مامه‌ڵه‌كردن به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك و له‌و 3 بڕگانه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه:
1 - هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه به سه‌رمایه‌ی كه‌سێكی دیكه‌وه بكات یانیش بیگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه به یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ی خواره‌وه سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت:
- له رێگه‌ی فێڵكردن.
- خۆناساندن به ناوێكی دیكه یاخۆد خۆ نیشاندان به سیفه‌تێكی ناراسته‌قینه یانیش نیشاندانی راپۆرتێكی دوور له‌راستی بۆ ئه‌وه‌ی فێڵ له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات.
2- تۆمه‌تبار هه‌مان سزای پێشووی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر به یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی سه‌ره‌وه كه‌سێكی دیكه‌ی به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به خاوه‌نداری خۆی بۆ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك بدات، یانیش ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك له به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به فڕوفێڵ بیسه‌لمێنێت كه خاوه‌نی سهروهتهكهیه. یاخۆد رێگاكانی سه‌ره‌وه به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان واژۆ بكات، به‌مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه، یان له‌ناوبردنی یاخۆد هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان.
H.B
