هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی جەنجاڵی دوو شەقامی سلێمانی دەدات
داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردن له‌هه‌ردوو شه‌قامی "پردی كۆبانێ تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی شار" و "نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ گه‌ڕه‌كی كانی با"، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه كاری نۆژه‌نكاری و كۆنكرێت ده‌كرێت.
لە راگەیەندراوێکی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە: "ئه‌گه‌رچی شه‌قامه‌كان به‌ربه‌ست نه‌كراون، به‌ڵام به‌هۆی كاركردنه‌وه لۆد (جەنجاڵی) له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه دروستبووه".
هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "یان ڕێڕه‌وی هاتوچۆی خۆیان بگۆڕن، یان به‌هێمنی و ئارامی شۆفێری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن".
H.J