لەبارەی دامەزراندن پۆلیسی ھەولێر روونكردنەوە دەدات
"رێنمایی و رێکارەکانی دامەزراندن پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ و كۆلێژی پۆلیسەوە ھەیە"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەبارەی دامەزراندن روونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات، دامەزراندن تایبەتمەندە بە وەزارەتی ناوخۆ و كۆلێژی پۆلیس.
لە روونكردنەوەكەی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: "پەیامێکی زۆرمان بۆ دێ کە تیایدا پرسیار لەبارەی دامەزراندنی پۆلیس دەکەن. ئێمە وەکو پۆلیسی هەولێر، زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نییە، بەڵکو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژەکانی پۆلیسە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "داواکارین پرسیار لەبارەی دامەزراندن ئاراستەی ئێمە مەکەن، چونکە رێنمایی و رێکارەکانی دامەزراندن هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
ھ.م