ھاتووچۆی ھەڵەبجە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشێت
نووسراوێكیان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە
K24 - ھەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشكرای دەكات، كە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند: "بهنووسراوی فهرمی داوامان له وهزارهتی ناوخۆ كردووه، ژماره 1988ی پارێزگای ههڵهبجه نهدرێت به هیچ شۆفێرێك و لە لیستی خشتەی ژمارە نایابەکان و زیادکردنەکە لاببرێت، لەبەرئەوەی ئەو بەروارە رۆژێکی شووم و تاڵە بەنیسبەت خەڵکی هەڵەبجەوە وەک ژمارەیەکی ئاسایی لەناو هەموو ژمارەکانی تردا بفرۆشرێــت. بەسوپاسەوە پێشنیارەکەمان قبوڵکــراو رەزامەند بوون".
لە 16/3/1988 و رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەی كیمیاباران كرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی ئەو شارە شەھید بوون و 10 ھەزار كەسی دیكەش برینداربوون.
ھ.م