سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له شاى سعووديه ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی هاوخه‌می خۆی بۆ شای سعوودیه ده‌ربڕی
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى مير به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوود، په‌یامێكی سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی شای سعوودیه و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكى سه‌رخۆشيدا بۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوود، شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى مير به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوودى براكهيهوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌یان و گه‌لى عه‌ره‌بستانى سعووديه كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى به‌هه‌شتى بۆ خوالێخۆشبوو و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى بۆ شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه خواست.
H.B