یه‌كێتی: تا پێش سه‌ری ساڵ كۆنگره ده‌به‌ستین
كۆنگره‌یه‌كی "یه‌كێتیانه" ده‌بێت
K24 – سلێمانی:
گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، تا پێش سه‌ری ساڵ، یه‌كێتی كۆنگره ده‌به‌ستێت.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، تا پێش سه‌ری ساڵ یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
گوتیشی: كۆنگره دوو ئه‌ركی هه‌یه، یه‌كه‌میان پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی حزب و دانانی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی نوێ. دووه‌میش هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه حزبییه‌كان.
سه‌باره‌ت به شێوازی كۆنگره‌كه، تا چه‌نده كۆنگره‌یه‌كی "ته‌وافقی" ده‌بێت، له‌تیف شێخ عومه‌ر گوتی: كۆنگره‌یه‌كی "یه‌كێتیانه" ده‌بێت.
له باره‌ی پرسی كه‌ركووكیشه‌وه گوتی: ئه‌وه‌ی پێویست بووه قسه‌ی له باره‌وه كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوته‌بێژی یه‌كێتی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد و گوتی: په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندییه درووستهكهیه و یه‌كێتی چی پێویست بێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا پته‌وتر بێت.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆنگره و داهاتووی یه‌كێتی تاوتوێ كران.
ئ.ڕ