سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له شای سعوودیه ده‌كات
مه‌سرور بارزانی هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی سعوودیه ده‌ربڕی
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودییە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە٢٩ ی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعوودی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی میر بەندەر بن عەبدولعەزیزی براگەورەیەوە.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شا سەلمان و بنەماڵەی شانشینی ئه‌و وڵاته کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی شاهانه دەربڕی، هیوای خواست خوای گەورە میر بەندەر بە بەهەشت شاد بکات و دڵنەواییش بە بنەماڵەكه‌یان ببەخشێت.
H.B