له‌سه‌ر كوشتنی ژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی تاران له سێداره ده‌درێت
"ژنه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دركاندنی نهێنییه تایبه‌ته‌كانمی لێكردم"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/7/2019، گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند: "به تاوانی كوشتنی ژنه‌كه‌ی، فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی تاران ده‌رچوو".
ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه پاش ئه‌وه‌بوو كه نه‌جه‌فی رۆژی 28/5/2019 خۆی راده‌ستی پۆلیسی تاران كرد و دانی به كوشتنی هاوژینه‌كه‌یدا نا به‌ناوی میترا ئوستاد، وه‌ك خۆشی گوتوویه‌تی ژنه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی نهینییه تایبه‌ته‌كانی كردووه".
رۆژی دووشه‌ممه دادگا كۆتایی به دادگاییكردنی نه‌جه‌فی هێنا و كه‌سوكاره‌كه‌ی میترا ئوستادیش سووربوون له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه له سێداره بدرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی كه‌سێكی نزیكی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه و ساڵی 2017 وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران هه‌ڵبژێردرابوو، مانگی نیسانی ساڵی 2018 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ باری ته‌ندروستی خۆی گێڕایه‌وه.