دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری بهردهوامبوونی ماددهی 140ـی دهركرد
دهبێت حكوومهتی عێراق جێبهجێی بكات
K24 - ههولێر:
دادگای فیدراڵی عێراق كۆبوونهوهیهكی تایبهتی لهبارهی ماددهی 140 ئهنجامدا و گوتهبێژی دادگای فیدراڵی به كوردستان24 راگهیاند: "پێویسته خاڵهكانی ماددهی 140ـی دهستووری عێراق جێبهجێ بكرێت".
له كۆبوونهوهكهی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا، بڕیاری بەردەوامبوونی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی دهچوو، تا ئەو کاتەی ماددەکە جێبەجێدەکرێت.
ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ سێشهممه 30/7/2019 بڕیاری بەردەوامبوونی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی داوە، تاوەکو ئەو کاتەی ماددەکە جێبەجێدەکرێت".
گوتیشی، دەستووری عێراق دەسەڵاتی داوەتە حکوومەت بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی دەستوور دەبێت ماددەکە، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان بەتەواوی لێکەوتەکانی جێبەجێبکرێت.
لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی عێراق، هەوڵیاندا لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە ئەو ماددەیە لە دەستوور لاببەن، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.