پەرلەمان 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دیار دەكات
سەرۆكایەتیی پەرلەمان بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەكات
K24 - ھەولێر
بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، رۆژی پێنجشەمە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دیاركردنی 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەكات.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاركردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان).
