ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
دوای قیڕكردنەوەی بەشێكی دیكە، شەقامی 100 مەتری دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كه دوای قیڕكردنەوەی بەشێكی دیكەی، شەقامی 100 مەتری دەكرێتەوە و دواتریش چوارڕیانی نزیك بەنزینخانەی ئاكار بە مەبەستی قیڕكردنەوە، دادەخرێت.
ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه، شه‌قامی 100 مه‌تری، ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار، تاكوو مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا، له دوای ته‌واوبونی قیڕكردنه‌وه‌ی، دووباره و به فه‌رمی له رۆژی 1/8/2019 به ڕووی شوفێران ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه، چوارڕیانی به‌نزینخانه‌ی (ئاكار) داده‌خرێت و ته‌نها ده‌كرێت به دووڕیان، واتا ئه‌و شوفێرانه‌ی كه له ترافیك لایتی نه‌مامگه‌وه دێن، بۆ چوونه ئیسكان و گه‌ڕه‌كی كشتوكاڵ له ترافیك لایت ناوه‌ستن و له پێش هوتێلی كریستال پالاس پێچ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و شوفێرانهیش كه له ئیسكانه‌وه به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه دێن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به شه‌قامه‌كه، راسته‌وخۆ به‌بێ وه‌ستان پێچ ده‌كه‌نه‌وه بۆلای راست و به‌ر له گه‌یشتن به تاپۆی دوو پێچ ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش جه‌نجاڵیی ئه‌و شوێنه نامێنێت".
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر داواش لە شوفێران دەكات، پابەندی رێنماییەكان و ئاراستەی رۆیشتن بن.
ھ.م