كتێبێكی نوێی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی چاپ كرا
چاپكردنی كتێبه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
K24 – هه‌ولێر:
كتێبێكی نوێی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی سیاسیی كۆچكردووی كورد، به ناونیشانی (كوردستان و دول الجوار)، چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ره‌زا كاكه‌یی، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه له واڵی خۆی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، چاپكردنی كتێبه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی.
ره‌زا كاكه‌یی ئه‌وه‌شی نووسیوه، كتێبه‌كه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی دووه‌م كتێبی نووسه‌ره، كه ئه‌مساڵ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو كتێبه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرییه خانی خوشكی كۆچكردوو، چاپ كراون.
رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2019، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونییه‌وه، كتێبی (سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه)ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆش دووه‌م كتێبی به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆچی دواییه‌وه، بڵاو كرایه‌وه.
ره‌زا كاكه‌یی كاری ئاماده‌كاری بۆ كتێبه‌كه كردووه و به‌رگ و نه‌خشه‌سازیی ناوه‌ڕۆكیش، له لایه‌ن لوقمان رهشدییهوه كاری بۆ كراوه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، ناوه‌ڕۆكی كتێبی (كوردستان و دول الجوار) ئه‌و بابه‌تانه له خۆ ده‌گرێت، كه ره‌وانشاد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له رۆژنامه‌كانی كوردستان و عێراق بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، له‌وانه رۆژنامه‌كانی (التاخي، صباح الجدید، الصباح، الزمان، المدی وسایتی ایلاف).
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كتێبه‌كه له سێ به‌ش پێك هاتووه: به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به سیاسه‌تی توركیا، به‌شی دووه‌م سیاسه‌تی ئێران و به‌شی سێیه‌م سیاسه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان.

پرۆفایلی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی:
* فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی ناسراو به " فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" له ساڵی 1943 له دایك بووه.
* له سه‌ره‌تای ساڵی 1957 ـ 1959 ده‌ستی به چالاكی رێكخراوه‌یی له ریزی رێكخراوه‌كانی قوتابیان و لاوان كردووه.
* له ساڵی 1965 تێكه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی كوردی و عه‌ره‌بی بووه، سه‌رباری نووسینی وتاری ئه‌ده‌بی و وتاریشی له زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
* 1962 یه‌كه‌مین چیرۆكی كوردی نووسیوه و بڵاویشی كردووه‌ته‌وه.
* له ساڵی 1964 ده‌ستی كردووه به كاری رۆژنامه‌نووسی به زمانی عه‌ره‌بی.
* له ساڵی 1967 له به‌غدا، رۆمانی" بیتاقه‌ی یانسیب" ی چاپكردووه.
* تا 1967 ناوبراو چه‌ندین چیرۆكی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه، سه‌رباری وتارگه‌لێكی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێڕان له كوردی بۆ عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه.
* له نیسانی 1967 ده‌چێته ریز په‌یامنێران و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی" التأخي"، كه رۆژانه به زمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌رده‌چوو.
* وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له " التأخي" كاری كردووه، ئینجا بووه‌ته نووسه‌رێكی جێگیر و نووسه‌ری لاپه‌ڕه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له ساڵی 1973. له 2003 بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازیی.
* له ساڵی 1974 بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له ناو شۆڕش و به پڕاكتیك بووه‌ته سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان، واته له ساڵی 1974 ه‌وه تا 1994 به به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتی كردووه، واته به درێژایی بیست ساڵ بێ پچڕانه‌وه مه‌گه‌ر به هۆی وه‌ستانی ئێزگه‌وه به هۆی سیاسیی، كه هه‌ندێك جار راده‌وه‌ستا.
* رۆژانه وتاری به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نووسی.
* له 1980 ـ 1991 به پڕاكتیك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی" خه‌بات" بوو، كه به نهێنی له شاخ ده‌رده‌چوو.
* له ساڵی 1993 ـ 2001 به سه‌رنووسه‌ری "خه‌بات" ، كه دامه‌زرا و هه‌فتانه ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رده‌چوو.

* به درێژایی ساڵانی 1960 ـ 1974 رۆڵی هه‌بووه له چالاكییه‌كانی سه‌ندیكا جه‌ماوه‌ری و جوتیاریی و كرێكارییه‌كاندا.
* له ساڵی 1979 به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دواتر بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له هه‌مان ساڵدا.
* له 1992 له یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان (ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان) به په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوه.
* له 1996 بوو به وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له ساڵی 2000 ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، دواتر بووه به وه‌زیری هه‌رێم.
* له 2006 دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه به وه‌زیری رۆشنبیری.
* له ساڵی 1992 تا 2005 ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه.
* به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆری كۆنگره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه به تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ساڵی 1985 ه‌وه تا گۆڕانی ره‌وشی عێراق.
* سه‌ره‌ڕای چالاكییه سیاسییه‌كانی له بواری نووسیندا چه‌ند به‌رهه‌مێكی به‌چاپ گه‌یاندوون له‌وانه:
1 ـ رۆمانی یانسیب ساڵی 1967، به‌غدا به زمانی عه‌ره‌بی.
2 ـ كورته‌یه‌ك له شانۆی كوردی، مقهڕات جه‌به‌لی له كوردستان له ساڵی 1984 به عه‌ره‌بی.
3 ـ له باره‌ی خوێندن له كوردستان، له شاخ 1985.
4 ـ كاروانی كاری به‌ره‌یی 1985، له شاخ، ده‌رباره‌ی پاكتاوی هزری سیاسیی عێراقی بۆ ئۆپۆزیسیۆن تا ئه‌و ماوه‌یه.
5 ـ گه‌لێك بێ رۆژنامه‌ی رۆژانه، 1988، له شاخ، ده‌رباره‌ی مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی "1898 ـ 1988".
6 ـ قه‌زافی و كێشه‌ی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، له شاخ 1989.
7 ـ رۆمانی" كیف علمونا الحقد" نووسه‌ری سۆڤیه‌تی چۆلۆخۆف له فارسی كردووه به كوردی و له 1985 بڵاوبووه‌ته‌وه.
8 ـ كورته‌یه‌كی بۆ لاوان نووسیوه، له شاخ، به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.
9 ـ له 2008 بیتاقه‌ی یانسیبی بۆ دووه‌مین جار چاپكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بۆ سێیه‌مین جار" قه‌زافی و كێشه‌ی كورد" ی چاپكردووه‌ته‌وه.
10 ـ 2007 ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه به‌شی یه‌كه‌م.
11 ـ كتێبێكی به ناونیشانی" فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی دوور له سیاسه‌ت 2006" له لایه‌ن شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌سه‌ر نووسراوه.
12 ـ ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه، به‌شی دووه‌م 2008، هه‌ولێر.
13 ـ سێ به‌شی دیكه له كتێبی" ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه" له یه‌ك كتێبدا، ده‌زگای ئاراس له 2009 بۆی چاپكردووه.
14 ـ رۆناهی زه‌رده‌شت، به كوردی" لاتینی" له توركیای ده‌رچووه، كۆمه‌ڵه وتارێكه له‌باره‌ی كولتوور و ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه‌وه.
15 ـ روناهی زه‌رده‌شت به كوردی هه‌ولێر 2009.
16 ـ مؤتمر عربي في رحاب كوردي، هه‌ولێر، 2008، به زمانی عه‌ره‌بی.
17 ـ دفاتر كاف هه‌ولێر، به زمانی كوردی.
18 ـ قه‌زافی و قه‌زیه‌ی كورد، چاپی دووه‌م، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس هه‌ولێر 2008.
19 ـ موگن نور/ به عه‌ره‌بی/ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر 2010، ده‌رباره‌ی ته‌سه‌وف و عیرفان.
20 ـ حهلاجیات، به ئاگاییه‌كی پڕشنگدار له حزوری حه‌لاجدا/ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر 2010، ده‌رباره‌ی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌كانی حه‌لاج و ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ری نووسراوه.
21 ـ احتفالا الوجود، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2010، ده‌رباره‌ی به ئاگایی مرۆڤ له غهفڵهتگیر بوون له هه‌بوون.
22 ـ البیت الزجاجي للشرق الاوسط، به عه‌ره‌بی، كتێبێكه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد به جیهانی عه‌ره‌بی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
23 ـ لمن تتفتح الزهور، به عه‌ره‌بی.
24 ـ ایام راژان، یان razhan به كوردی.
25 ـ العلویون، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2010، نووسینی ئیبراهیم داقوقی و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشه‌كی بۆ نووسیوه.
26 ـ دووباره چاپكردنه‌وه‌ی" الاكراد في لبنان و سوریا" ی نووسه‌ری گه‌وره ئه‌دیب معه‌وه‌ز، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشه‌كی و په‌راوێزی بۆ نووسیوه و دووباره به چاپی گه‌یاندووه‌ته‌وه، له ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
دواجار له 31ی تهمموز/ یۆلیۆی 2013 له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.