ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاکسازیی مووچە و دەرماڵە تاووتوێ دەکات
ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو، چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگ تاووتوێ كران.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێى پڕۆژه یاساى چاكسازیى، به تایبه‌ت له رووى مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینى و ئیمتیازاته‌كانى دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى هێڵه گشتییه‌كانى كارنامه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى لێ كراوه‌ته‌وه و بڕیاره سه‌ر له نوێ پرۆژه‌یاساكه ئاماده بكرێته‌وه و به فۆڕمێكى نوێ، بنێردرێته‌وه په‌رله‌مانى كوردستان.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، گفتوگۆ له باره‌ى چاكسازىی له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و پێشنیازى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى گشتیى راژه له هه‌رێمى كوردستان و پێشنیازى رێكخستنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆیی دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كان ده‌كرێت و چه‌ندین بڕیار و رێنمایى پێویستیان له باره‌یه‌وه ده‌درێت.
هەر لەبارەی کۆبووەکە، پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند: "لە سەردانی شاندی بەغدا بۆ هەولێر لە هەفتەی رابردوو، نزیکبوونەوەی زۆر لە نێوان هەردوولا لەسەر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هەبووە".
راشیگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت دەوامی فەرمانبەران رێک بخاتەوە و بە دواداچوون بۆ بڕیارەکانی پێشووشی بکات، ئەمەش لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ باس كرا".
سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان



H.J