ده‌ربه‌ندیخان.. شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
پێنج كه‌س له تۆمه‌تباره‌كان دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانن
K24 – ده‌ربه‌ندیخان:
له ده‌ربه‌ندیخان، هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، پێنج كه‌س له تۆمه‌تباره‌كان دانیشتوی ده‌ربه‌ندیخانن و یه‌كێكیشیان دانیشتوی شاری سلێمانییه.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 14 له یاسای به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
كاروان ياره/ ده‌ربه‌ندیخان
