سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاندی بیانی كۆبووه‌وه
جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كان كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كانی هه‌ریه‌ك له ڕێكخراوی سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری دانیشتوان، وڵاتی كوه‌یت و شاندی كونسوڵخانه‌ی وڵاتی چیك له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لوئه‌ی شه‌بانه، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ڕێكخراوی سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری دانیشتوانان و شاندێكی یاوه‌ری گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی سه‌رژمێری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شه‌بانه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان خسته ڕوو، كه ئامانجیان نيشاندانى پشتگيريى ڕێكخراوه‌كه‌يانه بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداريكردنه له يادى 25 ساڵه‌ی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تيی دانیشتوان و په‌رپێدان و يادى په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌رز نرخاند و باسی له پرسی سه‌رژمێری له عێراق كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌و پرسه به سیاسی نه‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كيشی له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ڕووی گرنگیدان به كۆمه‌ڵگه و خێزان و یه‌كسانييه‌وه پێشكه‌ش كرد.
ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌كه‌يان، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به دانیشتوانه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و میكانزمی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی و كونسولی كوێت له هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتی كوه‌یت كرایه‌وه و كونسوڵی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به گه‌شبینییه‌وه لە به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دەڕوانێت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری كونسولی كوێت له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به گه‌شبینییه‌وه لە به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دەڕوانن
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه مرۆییه‌كانی میر و حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوێتی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بە عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت دووپات كرده‌وە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی وڵاتی چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و شاندی میوان خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زياتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و كولتووری، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنیان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یيی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشاندا.
H.B