سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ژنی چله‌ی هاوین له‌ ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

"هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن"

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئاینی ئێزدی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ  پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم.

هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.

دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زياترى خوشک وبرا ئێزدییە کانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و بەھزان و  ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

2019/7/30

H.B