سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ژنی چله‌ی هاوین له ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات
"هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئاینی ئێزدی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم.
هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زياترى خوشک وبرا ئێزدییە کانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و بەھزان و ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
2019/7/30
H.B