سەرۆکی حکوومەت و جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبوونەوە
پرسی سهرمایهگوزاریی و وهبهرهێنانی هاوبهشیان تاووتوێ كرد
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31 ی تەمووزی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ماسیج لانگ، جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، کۆ بووەوە و پرسی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی هاوبەشیان تاووتوێ کرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا خۆشحاڵیی خۆی بە ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، ئەم سەقامگیرییە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا، بۆ ئەوەی سەرمایەگوزاریی لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئاماژەی بەوەش دا، کە بەم زووانە شاندێکی بازرگانیی پۆلەندی سەردانی هەولێر دەکات.
سوپاسی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە سەرەڕای سەختیی و نالەباریی دۆخی ئابووری، کەچی باوەشی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کردەوە و یارمەتی وهاوکاریی پێویستی پێشکەش کردوون.
لای خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی: دەرفەتێکی باش لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ وەبەرهێنانی بیانی، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاریی پێویست پێشکەش دەکرێت.
.jpg)
.jpg)
H.J