جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان له زمانی سه‌ددام حوسێنه‌وه
سه‌ددام بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی سڵی له هیچ رێگایه‌ك نه‌ده‌كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیریی و راگواستن و زینده‌به‌چاڵكردنی 8 هه‌زار بارزانی، پیلانێكی رژێمی به‌عسی عێراق بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و كپكردنی ده‌نگی شۆڕشی كوردستان.
سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق به ئاشكرا و له ئاهه‌نگی تایبه‌تیی كۆشكه‌كه‌یدا باسی له كوشتن و سزادانی بارزانییه‌كان ده‌كرد و بۆ ره‌واییدان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه و تاوانه‌كان، هه‌میشه ده‌یان تۆمه‌تی له‌به‌رده‌ست و ئاماده بوو.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 31/7/1983 راگواستنی بارزانییه‌كان له كۆمه‌ڵگەی قوشته‌په و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێ كرد، هه‌ر زوو سه‌ددام حوسێن هه‌واڵی كۆمه‌ڵكوژكردنی بارزانییه‌كانی راگه‌یاند و گوتی: "ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت بارزانییه‌كان، سزایه‌كی توند دران و چوون بۆ دۆزه‌خ".
رژێمی ئه‌وكاتی به‌عس سڵی له هیچ جۆره تاوانێك نه‌ده‌كرده‌وه دژی گه‌لانی عێراق، كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش له كاتی جه‌نگی نێوان عیراق و ئێران زیاتر پاڵپشتیی رژێمی عێراقیان ده‌كرد و چاوپۆشیان له‌و تاوانانه‌ش كرد، كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كوردستان و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه ئه‌نجامی ده‌دان.
سه‌ددام حوسێن كه له‌كاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه له ساڵی 1979 و پێشتریش، به سڕینه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ده‌ستی پێ كرد، ئاسان تۆمه‌تی خیانه‌ت و په‌لكێشكردنی دوژمنانی عێراقی ده‌دایه پاڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانیدا نه‌بوون. ماوه‌ی 24 ساڵیش له 1979 تا 2003 تاكه فه‌رمانڕه‌وای عێراق بوو، كه به هۆی بڕیاره‌كانییه‌وه، ده‌وڵه‌ته‌كه دووچاری سه‌دان جه‌نگ و كاره‌سات بووه‌وه. تا ئه‌وه‌ی له رۆژی 30/12/2006 به هۆی تاوانه‌كانی، له سێداره درا و كۆتایی به سه‌رده‌می دیكتاتۆرێك هات.