بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكرێنەوە

"پرۆسەی تاپۆكردن بەردەوام دەبێت"

K24 - ھەولێر

لیژنەی قەرەبووكردنەوە لە سەرۆكایەتیی شارەوانی ھەولێر، بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكاتەوە، كە پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، لیژنەی قەرەبوو لە سەرۆكایەتیی شارەوانی ھەولێر رایدەگەیەنێت: "ئێمە وەکو لیژنەی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری، سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، ھاووڵاتیانی خۆشەویست  ئاگادار دەکەینەوە، کە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوامە و بە شێوەیەکی باش کارەکانی بەرەوپێش چووە و ھەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا کارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکرێت".

ئاماژە بەوەش كردووە: "بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ھاووڵاتیان، پرۆسەی تاپۆکردنەکە پرۆسەیەکی  پەیوەستە بە چەند لایەنێکی تر، وەک وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی دارایی و وەزارە تی داد، بۆ ئەم مەبەستەش وەک شارەوانی بە بەردەوام رۆژانە و به‌ پێی پێویست، لەگەڵ ئەم لایەنانە له‌ په‌یوه‌ندی داین، بۆ ئەوەی بتوانین کارەکان تەواو بکەین و ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەینەوە کە  ھە ر زانیارییەک لە دەرەوەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی دەربجێت تایبەت بەم بابەتە، نادروستە و پڕوپاگەندەیە".