فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای مەتین بۆردومان دەکەن

بۆردومانەکان له‌ دوو گوند نزیک بوون

K24 – دهۆک:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی چیای مەتین و چەند گوندێکی نزیک لەو چیایەیان کرد.

پەیامنێری کوردستان24ی لە دهۆک رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  چەند ناوچەیەکیان لە نزیک گوندەکانی "گوهەرز" و بەلاڤە"ی سنووری قەزای ئامێدی، بۆردومان کردووە.

راشیگەیاند، هیچ زیانێکی ماددی و گیانی بۆردومانەکان ئاشکرا نەکراوه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، كه‌ دوێنێ سێشەممە 30/07/2019، فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدیان بۆردومان کرد و بە هۆیانەوە چەندین رەز و باخ و زەویی کشتوکاڵیی هاووڵاتیان سووتان.

H.J