سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی خوشك و برایانی ئێزدی كرد
به بۆنهی هاتنهوهی جهژنی "چلێ هاڤێنێی" ئایینی ئێزدی
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پیاوانی ئایینیی ئێزدی و خوشك و برا ئێزدییەكان كرد، به بۆنهی هاتنهوهی جهژنی "چلێ هاڤێنێی" ئایینیی ئێزدی.
دهقی پهیامهكه:
بە بۆنەی جەژنی "چلێ هاڤێنێی" ئایینی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزدی و خوشك و برا ئێزدییەكان دەكەم.
جەخت لە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داواکاری خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکەینەوە و ئومێدی ساڕێژبوونی برینەکانیان و کۆتایيهاتن بە ئازارەکانیان دەخوازین.
هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.
مسعود بارزانی
30.07.2019