رێكاری یاسایی دژی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سه‌ماوه گیراوه‌ته‌به‌ر
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پارێزگاری موسه‌ننا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ئه‌فسه‌ره عیراقییه‌ی له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوه‌كان له بیابانه‌كانی سه‌ماوه، داوای لادانی ئاڵای كوردستانی كرد له ملی یه‌كێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی، سوپاسی پارێزگای موسه‌ننا ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه فه‌وزی هه‌ریری، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، وێڕای نرخاندنی رۆڵی پارێزگاری موسه‌ننا، ده‌ڵێت: "هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى، بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا، کە مایەى نیگەرانییە، کاردانەوەى زۆرى لێ کەوتەوە. سوپاسى بەڕێز پارێزگارى موسەننا دەکەین، کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبووردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر".
هەروەها سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هەموو ئەوانە ده‌كات هەڵوێستیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە و ده‌ڵێت: "دووپاتى دەکەینەوە، هەڵسوکەوتى لەو شێوەیە تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستوورى عێراق، کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژىی و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک. دەبێ هەمووان گیانى پێکەوەژیان و لێبووردەیى بپارێزن و ڕێز لە دەستوور و مافە دەستوورییەکانى هەموو پێکهاتەکان بگیرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به نه‌شیاو و سوكایه‌تیی له قه‌ڵه‌م درا و له هه‌موو ئاسته‌كاندا ناڕه‌زایه‌تیی زۆری لێ كه‌وته‌وه.