ئێزدییەکان به بۆنهی جەژنی "چلەی هاوین" ئاهەنگ دەگێڕن
سێ رۆژ بە سێ هەڵپەڕکێی جیاواز ئاهەنگ دەگێڕن
K24 – ههولێر:
ساڵانە لە پەرەستگای لالش، ئێزدییەکان بەبۆنهی هاتنەوەی چلەی هاوین، جەژنی چلەی هاوین دەگێڕن و تیایدا هەندێک لە کەسایەتییە ئاینییەکان بەڕۆژو دەبن و نەریتی تایبەت بەو رۆژە ئەنجام دەدەن.
لە رێوڕەسمەکەدا، بابە شێخ، ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییەکان و "چلەگەرانی ئێزدی" ئاهەنگ دەگێڕن و ئاهانگەکە بۆ ماوەی سێ شەو بە سێ جۆر هەڵپەڕکێی جیاواز بەردەوام دەبێت.
لەم رۆژەدا، ئێزدییەکان سەردانی پەرستگای لالش دەکەن کە گەورەترین پەرستگای ئایینیی ئێزدییانە و دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان.
ئێزدییەکان هیواخوازن، ئاوارەکانیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ئەو سەقامگیرییەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیانە، نەشێوێندرێت.