ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا سه‌پاند
ناوی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی خسته لیستی سزادراوان
K24- هه‌ولێر:
له نوێترین هه‌نگاوی واشنتن دژ به تاران، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه به‌وه دراوه، ناوی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان خستووه‌ته لیستی سزادراوه بیانییه تایبه‌ته‌كان.
پێشتر ستیف منوشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه له ناوچه‌ی گه‌رووی هورمز، وڵاته‌كه‌ی زه‌ریف ده‌خاته لیستی سزادراوان.
به‌ڵام دواتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕیاره پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر زه‌ریفدا كردبوو.
H.B