روحانی سزادانی زه‌ریف به كارێكی منداڵانه ناوده‌بات
سه‌رۆك كۆماری ئێران: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت دانوستان له‌گه‌ڵ تاران بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 1/8/2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا سه‌پاندووه، ناتوانێت دانوستان له‌گه‌ڵ تاران بكات".
روحانی گوتوویه‌تی: "دانوستان له رێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیرانه‌وه ده‌كرێت و ده‌بێت به‌و رێگایه‌دا بڕوات، به‌ڵام سزادانی كارێكی منداڵانه‌یه و ده‌یسه‌لمێنێ واشنتن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران‌دا گیریخواردووه، باجی ئه‌و سزانه‌ش ده‌دات كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا نابێت".
سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ك داوای دانوستان ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سزا به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێ، ئه‌وه‌ش كارێكه دووره له ژیری و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆشكی سپی رێگایان له دیداره رۆژنامه‌وانییه‌كانی زه‌ریف گرتووه".
رۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌پاند و خستییه لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك بیانین و واشنتن چاودێرییان ده‌كات، به گوته‌بێژی سه‌ره‌كی رژێمی ئێران و گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌جێنداكانی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناویان بردووه و ده‌ڵێن: "واشنتن زه‌ریف وه‌ك كه‌سێكی سه‌ره‌كی نابینێت تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بكات له چوارچێوه‌ی دانوستاندا و له كۆتاییدا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بڕیاره راسته‌قینه‌كانی ئێران گفتوگۆ بكات".