2 هه‌زار و 908 كه‌س ئێزدی له ده‌ستی داعشدا ماون
ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌سه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ئاماره‌كه:
- ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌سه.
- ژماره‌ی ئاواره‌كان به هۆی په‌لاماری داعشه‌وه: 360 هه‌زار كه‌س.
- ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: یه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هید.
- ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.
- ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
- ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: 68 مه‌زارگه.
- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌ویان كردووه: زیاتر به 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
- ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548 و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.
- ژماره‌ی رزگاربووان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتی: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه‌ش: یه‌ك هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.
كچانی منداڵ: هه‌زار و 33 منداڵ.
كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.