3ی ئاب وه‌ك رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان په‌سند ده‌كرێت
به مه‌به‌ستی دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی دیاركردنی رۆژی 3ی ئاب وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان، ده‌ستی پێ كرد.
به گوێره‌ی خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی بڕیارى دیاركردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییه‌كان، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی زه‌رد، ئاڵای كوردستانیان له ملیان كردبوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال، كه له كاتی سه‌ردانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه، رێگریی لێ كرا، ئاڵای كوردستان له ملی بكات.