ئیدارەی گەرمیان راگەیەندراوێك لەبارەی ھێرشەكەی داعش بڵاو دەكاتەوە
دڵنیایی دەدرێتە دانیشتوانی گەرمیان
K24 - گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان راگەیەندراوێك لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی چەكدارانی داعش بڵاو دەكاتەوە و دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ناوچەكە.
لە راگەیەندراوەكەی ئیدارەی گەرمیاندا ھاتووە: "شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له بازگه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنووری ئیداره‌كه‌مان، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه، به هۆیه‌وه چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 8ی تریش بریندار بوون، به ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستی و توندڕه‌وییه ده‌كه‌ین، سه‌ری رێز و وه‌فاداری بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان داده‌نوێنین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: "رۆڵی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنین، كه گیانفیداییانه به‌رگریان كرد و رێگربوون له‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان فراوانتر بكه‌ن و ئامانجی پیس و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و خۆبه‌خشان و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان ده‌كه‌ین، كه به‌ده‌م برینداره‌كانه‌وه چوون. هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌ش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه به چاوكراوه‌یی و گیانفیدایی له ئاماده‌باشی دان و رێگرن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی".
ھ.م