پەرلەمانی کوردستان رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیار دەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
K24 – ههولێر:
بەپێی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دیاركردنی 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەكات.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا، کە پێرێ سێشەممە، 30/07/2019، بڵاوی کردەوە، رایگەیاند: "بە پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاركردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان)".
لە ساڵی 2014، داعش هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و کۆمەڵکوژیی دژی ئێزدییەکان ئەنجام دا، بە هۆیەوە نزیکەی پێنج هەزار ئێزدی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان رفێندران، کە هێشتا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.
H.J