خه‌لیفان.. ئه‌و برایه‌ی خوشكه‌كه‌ی كوشت خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا
K24- خه‌لیفان:
بكوژی ئه‌و كچه‌ی به‌ر له 10 رۆژ له شاردێی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا، ناچار كرا خۆی راده‌ستی پۆلیس بكات و ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رائید سه‌عدون نه‌بی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ڕێكەوتی 31/07/2019، بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەفسەر و كارمه‌ندانی بنكەی پۆلیسی خه‌لیفان و به به‌دواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری كەیسی ڕووداوی رێكەوتی 20/07/2019، كە كچێك لە سنووری ناحیەی خلیفان لە لایەن براكه‌یه‌وه كوژرا، هه‌روه‌ها بە هاوكاریی و هەماهەنگیی هەندێك لە كەسایەتیی ناوچەكە و دەزگاكانی دیكه‌ی پەیوەندیدار، تونرا تۆمەتباری كەیسی ڕووداووەكە ناچار بكرێت خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی خه‌لیفان بكات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، لە ئەنجامی لێكۆلینەوەداو تۆمەتبار ددانی بە تاوانەكەیدا ناوه و ئێستا تۆمەتبار بە ناوی (س س ع) لە دایكبووی سالی 2002، بە پێی ماددەی 406 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران گوتی: بۆ هاوولاتیان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیلەكان ڕوون دەكەینەوە، پێش لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و دەزگاكانی دیكه‌ی پەیوەندیدار نەكەون، وەك لە سەرەتای ڕووداووەكە لە لایەن بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەلایەتییەكان هەوالی ئەوە بلاو كرایەوە، گوایە تۆمەتباری كەیسی ڕووداووەكە، تەمەنی بچووكە، یان بە شێوەیەكی تر وەسفی ڕووداووەكەیان دەكرد، بەڵكوو ئەنجامی لێكۆلینەوەی پۆلیسی خه‌لیفان ئەوە بوو، كە ڕوونمان كردووه‌تەوە.
H.B