یەکەم حاجی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
لە کاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز لە ناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ لە شاری مەککە، یەکەم حاجی کورد بە ناوی (سرمێ رەمەزان یوسف) کە خەڵکی زاخۆیە، کۆچی دوایی کرد.
بە پێی راگەیهندراوێکی تیمی راگەیاندنی حەج، ئەو حاجییە لە کاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز، لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە و کوڕێكیشی لەگەڵدا بووە.
ھەر بەپێی راگەیهندراوەکە، ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو، لە گۆڕستانی حاجیان لە شاری مەککە به خاك سپێردراوه.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو حاجییە كرد و ھەموو حاجیانی دیکە و کەسوکاریان دڵنیا دەکاتەوە، کە بەردەوام لەناو حاجیان دان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بکرێن.