ڤالا فه‌رید: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شنگال به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌تی عێراقه
به گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، ڤالا فه‌رید، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ئه‌ركی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی شنگال و زیانبه‌ركه‌وتووانی تاوانه‌كانی داعش، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراق.
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پێشنیازیان كرد، په‌رله‌مانی كوردستان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له به‌غدا بكات. به‌و پێیه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر پابه‌ند بكرێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه، ره‌نگه مووچه‌یه‌كی 500 هه‌زاری بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ببڕێته‌وه، به‌ڵام له عێراقدا ئه‌و مووچه‌یه دوو به‌رامبه‌ر زیاتره. وه‌ك ئه‌وه‌ی ڤالا فه‌رید له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا باسی كرد.
ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، پڕۆژه‌یاسای دیاركردنی رۆژی 3ی ئاب وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا و په‌رله‌مانتاران له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌وه را و سه‌رنجی خۆیان خسته ڕوو.
رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه‌دا، له سووریاوه په‌ڕیبوونه‌وه عێراق و مووسڵ‌یان داگیر كردبوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال و داگیریان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ داگیركردنی شارۆچكه‌كه، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی كوردی ئێزدییان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و هه‌زارانی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆمه‌ڵكوژ كران و زیاتر له سێ هه‌زار ئافره‌تی ئێزدیش كرانه كه‌نیزه‌ك و له بازاڕه‌كانی كۆیله‌فرۆشی له مووسڵ و ره‌ققه، كڕین و فرۆشتنیان پێوه كرا.