ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه: نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆشایی ئه‌منیی دروست كردووه
حه‌شدی شه‌عبی حساب بۆ سوپای عێراقیش ناكه‌ن
K24 – جه‌له‌ولا:
مه‌ریوان عارف، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی لیوای پێنجی پیاده‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "داعش سوودی له بۆشایی ئه‌منیی و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا وه‌رگرتووه و له ناوچه‌كانی سنووری خانه‌قین هاتووچۆ ده‌كات".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، مه‌ریوان عارف گوتیشی: "پێشتر هه‌ماهه‌نگیی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بوو. بازگه‌ی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه‌یه، كه حساب بۆ سوپای عێراق و هاووڵاتیان ناكات. ئێمه‌ش دوورین له هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندیمان پێیانه‌وه نه‌ماوه له ناوچه‌كه. پێشتر هه‌ر جووڵه‌یه‌ك هه‌بوایه، زانیاریمان پێ ده‌گه‌یشت".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، "گرووپی نه‌قشبه‌ندیی، كه میلیشیایه‌كی به‌عسییه‌كان بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و ئێستا به ناوی داعش جموجۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ست له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وه‌شێنن".
دووپاتیشی كرده‌وه، "تا هه‌ماهه‌نگیی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌بێت، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
درەنگانی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی ئاسایشیان دا، له ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه و دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کوڵەجۆ، رایگەیاند: "بە هۆی بۆشایی ئەمنیی ناوچەکە، چەکدارەکان دزەیان کردووە و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەکەی ئاسایش".
راشیگەیاند: "لەو هێرشە دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون، دواتر بۆمبێکیش لە پشت ناحیەی کوڵەجۆ، بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون".
ئاماژەی بەوەش دا: "هێزە عێراقییەکان، کە لە شێخ باوە جێگیرن، ئاگاداری دزەکردنی چەکدارەکان بوون، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە".